کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتی لە ئیلام 

دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتی لە ئیلام 1

رۆژی سێشەممه ٢٥ی خاکەلێوە هەشت هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام  دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەشت هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام لەلایەن ڕێکخراوی زانیاریی سپای پاسداران دەستبەسەر کران. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم دامەزراوەیە ئەو کەسانەی بەهاوکاری لەگەڵ گرووپە نەیارەکانی رژیم، میدیای دەرەوەی وڵات (وەک ئێران ئینترنەشنال) و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بە موسادتۆمەتبار کردووە. تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی زیاتر لەسەر ناسنامەی ئەم دەستبەسەرکراوانە، یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە.