کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی ٤ هاووڵاتی لە شیراز

لە سێدارەدانی ٤ هاووڵاتی لە شیراز 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤ بەندکراوی ڕاگیراو لە گرتووخانەی شیراز بە تۆمەتی تاوانی کۆمەڵایەتی لە سێدارە دراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «ئیحسان سوبحانی، جەعفەر ڕۆستەمزادە، هاشم میعماری و غولامحوسێن یاری»، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و دواتر لە سێدارە دران.