ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەزەڵوەر، «چەمران ئەحمەدینەژاد» خەڵکی شارستانی بەهمەئی، بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ ملیار تمەنی لە گرتووخانەی شیبانی ئەهواز بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەی، ناوبراو تۆمەتەکانی وەک «پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات» و «ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکان» ی خراوەتە پاڵ؛ هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەی تونددا بووە.
