کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی هێڵی ئاسنی لوڕستان

ناڕەزایەتیی کرێکارانی هێڵی ئاسنی لوڕستان 1

کرێکارانی هێڵی ئاسنی (شەمەندەفەری) لوڕستان دژ بە پێنەدانی حەقدەست و شایستە دارایییە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کرێکارانە بە ئاماژەدان بە مەرج و بارودۆخی سەختی کارەکەیان و بەرپرسیارێتیی قورسیان لە پاراستن و چاودێریکردنی هێڵەکاندا، داوای ماف و حەقدەستە دواکەوتووەکانیان کرد. هەروەها ڕایانگەیاند سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای «تراوێرس» لە کێشە و داواکارییەکانیان ئاگادارە، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خەرجکردنی شایستە دارایییەکانیان نەهاویشتووە.