بەپێی هەواڵەکان، «شەهاب زوهدی» یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، بۆ جاری دووەم سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و تاوەکوو ئێستاش لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەجدا ڕاگیراوە؛ لەم دوایییەشدا لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئەبولقاسم سەڵەواتی»، بە تۆمەتەکانی «مۆحارەبە» و «فساد فی الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوەتەوە.
