کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ٧ هاووڵاتی لە گرتووخانە جیاوازەکانی ئێراندا

لەسێدارەدانی ٧ هاووڵاتی لە گرتووخانە جیاوازەکانی ئێراندا 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی لە گرتووخانەکانی قەزوین، سمنان، زەنجان، کەرەج و نەیشابوور بە تۆمەتی تاوانی گشتی لەسێدارە دراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «ئیسماعیل مورادوەند، فەرامەرز سەیفووری، بێهنام مەولانی، خەلیل قولی‌زادە، ئەردەشیر کەریمی، فەرشید قادری و ئەمیرعەلی عەین‌ئابادی»، پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو و لەم ڕۆژانەدا حوکمەکانیان جێبەجێ کران.