ژنێکی شۆفێر لە تاران، لە کاتی ڕاوەدوونانی تۆمەتبارانی دزیکردن لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، بە دەستڕێژی گوللە بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، لەم تەقەکردنەدا گوللەیەک بە هەڵە بەر شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تێپەڕبوو کە ژنێک بووە کەوتووە و بە سەختی برینداری کردووە. ئەم هاووڵاتییە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خەواندنی لە بەشی چاودێریی چڕ (ICU)، سەرئەنجام بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
