کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «زاهید سەییدکەریمی، سەدرەدین ئیسماعیلزادە و کۆمار ڕوویان»، لە ڕێگەی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان کراون. شایانی باسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.