به‌ده‌یان هاووڵاتی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شاری “بڕلین”، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی كاره‌ساتی ڕووخانی میترۆپۆلی ئابادان ده‌ربڕی و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌بوون.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه به‌دوای بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له خۆێندكارانی زانكۆ له ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو، جگه له به‌شداری هاووڵاتییان ئێرانی، به ده‌یان كه‌سیش له وڵاتانی “ئه‌رمه‌نستان”، “سووریه”، “سوودان”، “توركیا” و هاووڵاتییانی كورد له چوارپارچه‌ی كوردستانیش تێیدا به‌شداربوون. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قۆربانیان، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ قۆربانیانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌ربڕی و به وتنه‌وه‌ی درو‌شم دژبه ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته بوون.