جێگری “بین لاده‌ن” و پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی عه‌مه‌لیاتی ١١ی سیپتامبر “ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له هێرشێكی هێزه‌كانی ئامرێكا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كه‌ی له‌شاری كابۆل كوژرا.
“جۆ بایدن” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و عه‌مه‌لیاته سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌بێ هه‌بوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانمان له ئه‌فغانستانیش، ده‌توانین له وڵاته‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان به‌رگه‌ری بكه‌ین. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئا‌مریكا: چه‌ندین مانگه بۆ جێبه‌جێكرانی ئه‌و عه‌مه‌لیاته پلان ده‌ڕێژن، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان ده‌ڵێن: ئا‌مریكا ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كردۆوه‌ته ئامانج.