ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی كانگی گه‌لاوێژ، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری “عه‌زاز” و ئۆردووگای په‌نابه‌رانی “باب سه‌لمه” و شارۆچكه‌ی “سه‌جوو” له سنووری توركیا، به داگرتن و سووتاندنی ئاڵای توركیا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست داگیركارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رپرسانی ڕژیمی سووریه، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕی و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه،دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریه دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵتی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان ئاگردا و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له‌و سووریه بوون.