ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆێندكارانی یۆنانی له شاری “سالۆنیك” به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای سوور و له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌منییه‌تی كردنی زانكۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی یۆنان هێزه‌كانی پۆلیسی بۆ سه‌ركوتی خۆێندكارانی زانكۆ له شاری “سالۆنیك” ڕه‌وانه‌كردبوو و به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس له‌گه‌ڵ خۆێندكاران، خۆێندكارێك به‌سه‌ختی برینداربوو. ئه‌م خۆپێشاندانه‌ش به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ئه‌منییه‌تی كردنی زانكۆكان و پشتیوانی له‌و خۆێندكاره برینداره به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوپه‌یمانی گرووپه كۆمۆنیسته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌راسه‌ری زانكۆكانی یۆنان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.