بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەهۆی بەردانەوەی لەناکاوی بەندئاوی شاری مەهاباد و ئاگادار نەکردنەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، بەشێکی زۆر لە زەویە کشتووکاڵیەکانی ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی ژێر ئاو کەوتووە و لە چەند ناوچەیەکیش بە دەیان مەڕ و ماڵات چواردەوریان بە ئاو گەمارۆ دراوە.
بەپێی زانیاریەکان، چەند هاووڵاتییەکیش کە بەمەبستی بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بە بەلەم لە ئاوی ڕووباری ئەو بەندئاوەدا بوون، بەهۆی لە ناکاو بەردانەوەی ئاوی ئەو بەندئاوە گیانیان کەوتووەتە مەترسی و چواردەوریان بە ئاو گەمارۆ درابوو کە پاش ئاگادار کردنەوەی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگر کوژێنەوە توانراوە ڕزگار بکرێن. جێگای ئاماژەیە لەم سەردەمە ڕاگەیاندنەدا و بڵاونەکردنەوەی هیچ جۆرە ئاگاداریەکی پێشوەختە لە لایەن بەرپرسانی ئەو شارە، تووڕەیی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی خەڵکی شاری مەهابادی لێکەوتووەتەوە.