لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “شێرکۆ تابناک” ڕێککەوتی ٥ی گوڵانی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
