کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٢٣٩ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ٢٣٩ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٣٩ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای سنە و کرماشان، بە تۆمەتی ئەندامێتی و ڕێکخستنی نەهێنی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، میدیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە لە پارێزگای سنە ٨٤ هاووڵاتی بە تۆمەتیئەندامێتی لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ئەندامی ڕێکخستنی نەهینی ئەو حیزبانەدەستبەسەر و ڕەوەندی لێپرسینەوەیان دەستیپێکردووە. لە هەمان کاتدا ڕایگەیندراوە کە ١٥٥ کەسی دیکەش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکران، کە ٤ کەسیان تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیلو ٧ کەسی دیکەشیان تۆمەتیداڕێشتنی پیلان بۆ سەر ناوەندە حوکمییەکانبەسەریاندا سەپێندراوە.