کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، شەوی شەممە و بەیانی یەکشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارەگاکانی ئەو حیزبە بە چەندین درۆنی ئینتحاری جۆری شاهدی ١٣٦، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی لە ناوچەکەدا هێرش کراوەتە سەریان. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی گیانی بەر ئەو حیزبە نەکەوتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر بارەگاکان و کەمپەکانیان کەوتووە.