کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویعیزەدین پەس و پیشڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.