ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “واحد بومەند” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
