ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار پاش چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکرانیان، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیاردی بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “مەحیەدین و بێهنام مەعرووفی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان، بڵاو نەکراوەتەوە.
