کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵە لە سورداش

هێرشی درۆنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵە

ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵە لە سەرداش بە درۆنێکی بومبڕێژکراو لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی بەر بنەماڵەکان نەگەیشتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی نیشتەجێبوونیان کەوتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین جار ئەو کەمپە کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنییە، لە لایەن کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە ئامانج گیراوە و چەندین کەس گیانیان بەختکردووە یان بە سەختی بریندار بوون.