گرووپێك پێكهاتوو له ٢ هه‌زار په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئامریكای لاتین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی په‌نابه‌ران ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌رییان به درێژایی ١٦ مایل له شاری “تاپاچۆلا” له جنووبی مكزیكه‌و ده‌ست پێكرد.
ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی “هێندوراس”، “ئێلسالوادۆر” و “هائیتی” له شاری “كاپاچولا” نزیك به سنووری “گواتمالا” چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی ئیقامه‌تیانن تا بتوانن درێژه به سه‌فه‌ره‌كه‌یان بده‌ن. به‌شداربووان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌دواكه‌وتنی ئه‌و ڕه‌وه‌نده ده‌ربڕی. جێگای ئاماژه‌یه كه تێكهه‌ڵچوون له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویداوه.