کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرچوونی سێ سوپەرتانکەری هەڵگری نەوتی ئێران لە گەرووی هورموز

دەرچوونی سێ سوپەرتانکەری هەڵگری نەوتی ئێران لە گەرووی هورموز 3

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، یەکەمین نەوتهەڵگرەکانی هەڵگری نەوتی ئێران پاش دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، لە گەرووی هورموز دەرچوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “تانکەر ترەکرز”، لانیکەم دوو نەوتهەڵگری سەر بە کۆمپانیای میللی نەوتهەڵگرانی ئێران بە ناوەکانی “دیونا” و “هیرو ٢”، پاش بارکردنی نزیکەی ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خام، لە ناوچەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا تێپەڕیوون. هەروەها ئەو ماڵپەڕە دواتر هەواڵی دەرچوونی سێهەمین نەوتهەڵگری ئێرانی لەو ناوچەیەش بڵاو کردەوە. شایانی باسە کە ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی نوێنەرانی باڵای ئێران و ئەمریکا لە سوئیس، ڕێککەوتننامەیەکی سەرەتایی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە واژۆ بکەن.