کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەد و بیست و پێنجەمین هەفتەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە ٥٦ زیندانی ڕژیم

سەد و بیست و پێنجەمین هەفتەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بەندکراوانی سیاسی لە ٥٦ زیندانی جیاوازی ئێران، لە سەد و بیست و پێنجەمین هەفتەی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە”دا، بە مانگرتن درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە حوکمی سێدارە دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەشداربووان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٧٧ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون. هەروەها حوکمی لەسێدارەدانی “عەلی فەتاح” و “محەممەد نەقی‌زادە” لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە و بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار گواستراونەتەوە. لە هەمان کاتدا، “عەلی کەماڵی” و “پەیمان گەنجی” دوو بەندکراوی سیاسی دیکە، لە زیندانی تارانی گەورە بۆ زیندانی قزڵحەسار ڕەوانە کراون. شایانی باسە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها داوای کۆتایی هاتنی حوکمی لەسێدارەدانی پێنج بەندکراوی سیاسی کردووە و ئەندامانی ئەو هەڵمەتە بانگەوازی هاوبەشی و هەنگاوی بە کردەوەیان بۆ کۆتایی هێنانی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، ئاراستەی چالاکوانان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە.