کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە سێ مانگی ڕابردوودا

دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە سێ مانگی ڕابردوودا 1

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، نرخی نەوت نزیکەی ٤ لە سەدی دیکە دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بازاڕە جیهانییەکان لە هەڵسەنگاندنی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی تەنگەی هورمزدان، لە کاتێکدا داواکارییەکانی بازاڕی نەوت لاواز بوون و هێشتا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی سەرەتایی کۆتاییهێنان بە شەڕەکەش ئاشکرا نەکراون. شایانی باسە کە نرخی نەوتی برێنت نزیک بە ٤ لە سەد دابەزی و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها نرخی نەوتی خامی وێست تێکساسی ئەمریکاش بە ڕێژەی ٤ لە سەد کەم بووەوە و گەیشتووەتە ٧٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە نزمترین ئاستی ئەم جۆرە نەوتە لە سێ مانگی دواییدا هەژمار دەکرێت.