ڕۆژی ڕابردوو، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی حەوت، سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و ئەگەری پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن تارانەوە، هوشداری دا.
بە وتەی ناوبراو، ئەمریکا هیچ جۆرە وەبەرهێنانێک لە ئێران ناکات و لە هەمان کاتدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە خەریکە دەچێتە قۆناغی دووهەمەوە. دۆناڵد ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، کۆماری ئیسلامی ناتوانێت چەکی ناوکی بەدەستبهێنێت. شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆماری ئیسلامی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات یان ڕێککەوتننامەکە پێشێل بکات، ڕووبەڕووی وڵامێکی توند دەبێتەوە.
