کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە لایەن ڕژیمەوە

لەسێدارەدانی دوو دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دوو هاووڵاتی لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لەسێدارە دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە “جەواد زمانی” و “ئەبوالفەزل ساعدی” ئاماژەیان پێ کراوە کە پێشووتر بە تۆمەتی “موحاربە” و “افساد فی العرض” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ئەمە یەکەمین حاڵەتی لەسێدارەدانی ناڕازییانە کە پاش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی تاران و واشینگتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ٤٠ ڕۆژە، بەڕێوەچووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ تاکوو ئێستا نزیکەی ٤٠ کەس لە ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانە ئەمنیەتییەکان لەسێدارە دراون کە ١٨ کەسیان لە لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار بوون.