کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەنداوی مەعشوورەی نورئاباد

ناڕەزایەتی کرێکارانی بەنداوی مەعشوورەی نورئاباد 3

ڕۆژی ڕابردوو، گرووپێک لە کرێکارانی بەنداوی “مەعشوورە” لە شاری نورئابادی دیلفان، بە هۆی کۆتایی هاتنی پڕۆژەی دروستکردنی ئەو بەنداوە و بەردەوامی بێکارییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازی، پڕۆژەی بەنداوی “مەعشوورە” لە سەر ڕووباری “کەشکان” لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی دەستی پێکردووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە بیانووی کەمی سەرچاوە داراییەکان، کارکردن لە سەر پڕۆژەکە کۆتایی پێ هاتووە. هەروەها لە درێژەی وتەکانیاندا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٨٠ کرێکاری شاغڵ لەو پڕۆژەیە بێکار کراون و هێشتا بەشێک لە داواکارییەکانیان وەرنەگرتووە.