کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێكهێنانی لێژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق

پێكهێنانی لێژنه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق قسەیان كردووە، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كارمەندانەی پاسەوانی سنوور درووست بكەن كە ئەشکەنجەی كۆڵبەرانیان داوە، تاكوو ڕووبەڕووی یاسا ببنه‌وه‌.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌شت كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، پاش ئەوەی لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق لە شارەدێی تەوێڵەی هەورامان ده‌ستبه‌سه‌ركران، ڕووبەڕووی بێڕێزی و لێدان و تاشینی سه‌ر لەلایەن پاسەوانانی سنوور بوونه‌وه‌، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.