به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “هیوا جه‌هانی” و “مینا جه‌مشیدی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هیوا جه‌هانی” و “مینا جه‌مشیدی” هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.