ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی” سه‌ر به ئوستانی كرماشان، سه‌باره‌ت به كه‌می ئارد و نان له‌و شاره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناتوانێت نان كه سه‌ره‌كیترین پێداویستی خۆراكییه، ناتوانێت بۆ خه‌ڵك دابین بكات و ماوه‌یه‌كه له‌شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی” نان ده‌ستناكه‌وێت و خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ده‌ڵێن: ئارد نییه و به تایبه‌ت ئاردی ده‌وڵه‌تی ده‌ستناكه‌وێت. به وته‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان، مافیاكان ئاردی ئازاد به نرخێكی زۆر به‌رز به نانه‌واخانه‌كان ده‌فرۆشن و ئێمه‌ش توانای كڕینی ئاردی ئازادمان نییه و ده‌وڵه‌ت ئاردی ده‌وڵه‌تییمان بۆ دابین ناكات.