ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە میانەى سەردانی “ئیسماعیل قائانى” بۆ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى و سەربازى وەزارەتى ناوخۆى عێراق سه‌باره‌ت به زیادکردنى هاوکارییە سەربازییەکانى نێوان هەردوولا سەبارەت بە هه‌نارده‌کردنى چەک لە هەرێمەوە بۆ خاکى ئێران گفتوگۆیان کردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە میانەى سەردانی “ئیسماعیل قائانى”، فەرماندەى سپاى قودسى كۆماری ئیسلامی بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى و سەربازى وەزارەتى ناوخۆى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگەی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەتەوە و سه‌باره‌ت به زیادکردنى هاوکارییە سەربازییەکانى نێوان هەردوولا سەبارەت بە بردنی چەک لە هەرێمەوە بۆ خاکى ئێران گفتوگۆیان کردووە. كۆماری ئیسلامی بوونی حزبه كوردییەكان لە خاکى عێراق و هەرێم وەك بیانوویەك بەكاردەهێنن بە مەبەستى ئەنجامدانى هێرشەكانیان بۆسەر ناوچەکانى عێراق و هه‌روه‌ها دەیههوێت قەیرانە ناوخۆییەكانیان هەناردەی دەرەوە بكەن، لەو ڕێگەشەوە مەبەستیانە ئەزموونى هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێننەوە.