کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مەترسیی داڕمانی پردی “چەم بەشیر”ی کرماشان و ڕوودانی كاره‌سانی مرۆیی

به‌وته‌ی به‌شێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، پردی “چه‌م به‌شیر”ی كرماشان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ڕێگای كرماشان بۆ سنه‌، ئه‌گه‌ری داڕمانی هه‌یه‌ و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل به‌كاربهێندرێت.

بەپێی زانیارییه‌كان، میلگرده‌ ئاسنییەکانی پردی “چەم بەشیر”ی کرماشان دزراوه‌ و ئەم پردە مەترسیی داڕمانی لەسەرە. دزینی میلگەردەکان، پردەکەی سست و لەرزان کردووە و لە ئەگەری داڕمانی ئه‌و پرده‌، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و چالاكانی ده‌مه‌نی كرماشان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتییان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و پرده‌ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل به‌كاربێنێت و به ‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی پێشبگرن له‌ ڕوودانی كاره‌ساتێكی هاوشێوه‌ی “مێترۆپۆل”ی ئابادان.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕزایه‌تی ژینگه‌پارێزانی كرماشان له‌ئاست وشكبوونی “سه‌رئاو نیلووفه‌ر”

komalah

دەسبەسەر کردنی چالاکێكی ژینگەیی له‌ شاری سه‌قز

komalah

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

برینداربوونی كرێكارێك له‌ شاری شنۆ

komalah

خۆكوژی كرێكارێكی خه‌ڵكی ئیلام به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییه‌وه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

komalah