کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی لە شاره‌كانی سنه‌ و دیواندەرە

دەستبەسەرکردنی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی لە شاره‌كانی سنه‌ و دیواندەرە

دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ناوه‌كانی “سەید بەهادین حسێنی” و” ئەرسەلان دیوارگەر”، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سەید بەهادین حسێنی” لەلایەن هێزە ئەمنیه‌تیەکانه‌وه‌ به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و لیدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ئەرسەلان دیوارگەر” چالاكوانی مه‌ده‌نی ناسراوی دیوانده‌ره‌ بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا به‌ ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو لاوه‌ و شۆینی ڕاگیرانیان له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌.