خانه‌نشینكراوانی “ته‌ئمین ئیجتماعی” شاره‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌ده‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشیكراوانی ته‌ئمین ئیجتماعی له به‌رانبه‌ر كه‌می ئاستی حقووقه‌كانیان له چاو هه‌ڵاوسان و گرانی مادده خۆراكییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تی ڕه‌ئیسی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌خه‌ڵكی دابوو به‌ته‌نیا ١٠ له‌سه‌د حقووقی خانه‌نشینكراوانی زیاد كردووه و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نرخی مادده خۆراكییه‌كان و پێداویستیه‌كانی ژیان به‌ڕێژه‌ی ١٠٠ له ١٠٠ زیادی كردووه.