له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سۆهه‌یب قهیتوونی” خه‌ڵكی جوانڕۆ، “مه‌حموود شه‌مسی نژاد” خه‌ڵكی گوندی “جهولهنده”ی سه‌ر به شاری نه‌وسوود و “سه‌روه‌ر ڕه‌ستگار” خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردووش”ی مه‌ریوان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی برینداركراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ٣١ مانگی جۆزه‌ردان، چوار كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ ئه‌شته‌ری” و “حه‌مزه قۆرئانخان” خه‌ڵكی بۆكان و “ڕه‌سووڵ ڕه‌حیم نژاد” و “ئاكۆ” خه‌ڵكی بانه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له سنووری “هه‌نگه ژاڵه”، به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به گۆڵبهرنیووز، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “سۆهه‌یب قهیتوونی” خه‌ڵكی جوانڕۆ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری نه‌سوود به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “مه‌حموود شه‌مسی نژاد” خه‌ڵكی گوندی “جهولهنده”ی سه‌وڵاوا به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان به‌سه‌ختی برینداربووه و كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی “سه‌روه‌ر ڕه‌ستگار” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردووش”ی مه‌ریوان له سنووری “دۆڵه‌بی” مه‌ریوان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌سه‌ختی برینداركرابووه.به پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی سنووری “هه‌نگه ژاڵه”، “ڕه‌سووڵ ڕه‌حیم نژاد” بڕبڕه‌ی پشتی پچڕاوه و ئه‌و سی كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.