به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “محه‌ممه‌د دێهقانی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره بریندار كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری “سه‌رته‌زێن”ی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به ده‌ستدڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “محه‌ممه‌د دێهقانی” لاقی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.