بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، نزیکەی ١٥٪ی ناوچەکانی پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیەرئەحمەد ڕووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی بوونەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ناوچانە زیاتر لە ١٠ هەزار بنەماڵەیان تێدا دەژی و دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی خاوێن ڕاناگات. بە گوتەی بەرپرسانی پەیوەندیداری ناوچەکە، قەیرانەکە لە ناوچە جیاوازەکاندا قووڵە و تا ئێستا هیچ پلانێکی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە نەخراوەتە ڕوو؛ قەیرانێک کە هاوکات لە چەندین پارێزگای دیکەی ئێرانیشدا سەری هەڵداوە.
