کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان

سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان

دەزگای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا سەپاند.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “حەمید کازمی” و “حەسەن دیوەند“، کە لە گرتووخانەی ناوەندیی کەرەجدا ڕاگیراون، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەبزەواری“، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی وڵات” سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.