کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری میاندواو

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری میاندوئاو 1

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک لە شاری میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە کە ناوی “مەحموود پیلە“یە و خەڵکی گوندی “گوگجەلوو“ی سەر بە شارستانی میاندواوە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، لەبەر دەستدا نییە.