بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی شارستانی ڕاسک دەستیان بە مینڕێژکردنی ڕێگاکانی هاتووچۆی سووتەمەنیبەران و شۆفێرانی بەلووچ کردووە؛ ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی سەبارەت بە خستنە مەترسیی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروست کردووە.
ئەم هەنگاوە ئەگەری ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە ناوچە سنوورییەکان زیاتر دەکات. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ڕێگای نیکشەهر ـ ئێرانشەهر دوو سووتەمەنیبەری دیکە گیانیان لەدەست داوە.
