کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

ڕۆژی هەینی، ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر دەڤەری چۆمان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، و دەنگی سێ تەقینەوە لە ناوچەکەدا بیسترا.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن درۆنێک بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەو ناوچەیە کردووەتە ئامانج. هاوکات ڕاپۆرت لەبارەی هەوڵی تێکشکاندن و بەرپەرچدانەوەی چەند درۆنێک لە ناوچەکەدا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام وردەکاریی هێرشەکان و ژمارەی درۆنەکان هێشتا لە لایەن سەرچاوە سەربەخۆکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.