کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپیی دۆخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە بەلووچستان

خراپی دۆخی ژێرخانەکانی دەرمان و پاکوخاوێنی نەخوشخانەکان لە بەلوچستان


بڵاوبوونەوەی وێنەکانی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی لە شاری چابەهار، جارێکی دیکە دۆخی نالەباری پاکوخاوێنی و ژێرخانی ناوەندە تەندروستییەکانی لە بەلووچستان خستەوە بەر باس.
دۆخی نالەباری ئەم نەخۆشخانەیە ناڕەزایەتییەکانی دەربارەی کەمبوونی پێداویستیی پزیشکی و ژێرخانی لاوازی دەرمانی لە ناوچە بێبەشکراوەکانی بەلووچستان زیاتر کردووە. ئەم ناوەندە تەندروستییە لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا بە «کوشتارگە» دەناسرێت، کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بێهیوایی و بێمتمانەیی هاووڵاتیان بەرامبەر بە کوالیتیی نزم و مەترسیداری خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکە.