کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی شەیبانیی ئەهواز

لە سێدارەدانی دوو بەندکراو لە گرتووخانەی شیبانی ئەهواز 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی لۆڕ لە گرتووخانەی شەیبانیی ئەهواز، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانە گشتییەکان، جێبەجێ کرا.

ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانی “ئیمان میرعالی” و “عەلی شاه‌پەسەند“، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، لە گرتووخانەی شەیبان لەسێدارە دران.