بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پەڕیا نەسیری“، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، پاش ١٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خوێندنگەکەی دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار گوێزرابووەوە، هەروەها لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.
