یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن (کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن)، ڕایگەیاند هێزەکانیان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز و چەند وێستگەیەکی نەوتی عەرەبستانیان کردووەتە ئامانج. بە وتەی سەریع، هێرشی یەکەم بە مووشەکێکی بالیستیک بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز ئەنجام دراوە و ئۆپەراسیۆنی دووەمیش لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دژی وێستگەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو لەسەر هێڵی بۆڕیی نەوتی ڕۆژهەڵات–ڕۆژئاوای عەرەبستان جێبەجێ کراوە.
