وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و سنوورداربوونی توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان، هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی کە بە هیچ هۆکارێک سەردانی عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ئاڵۆزییەکاندا ڕۆڵیان هەبووە و ئەگەری هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانە هەستیارەکان لە ئارادایە. هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێرشەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنیدا و تێکچوونی خشتەی گەشتە ئاسمانییەکان.
