کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی چەندین کەس لە پێکدادانێکی سەربازی لە کەناری ڕۆژئاوادا

کوژران و برینداربوونی چەندین کەس لە پێکدادانێکی سەربازی لە کەناری

بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، لانیکەم پێنج کەس بریندار بوون. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە دوو هێرشبەر کوژراون و گەڕان بەدوای هاودەستە ئەگەرییەکانیاندا بەردەوامە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی تەندروستیی دوو لە بریندارەکان مەترسیدارە و دوو کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون. هێزەکانی ئیسرائیل هەروەها دەروازەکانی چوونەژوورەوەی ئەلخەلیل، چەند گوندێکی دەوروبەر و ڕێگای ژمارە ٣٥یان داخستووە.