بەپێی هەواڵەکان، ٢٢ کرێکار لە کارگەیەکی بەرهەمهێنان لە ئەردەوێڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای ئەو ناوچەیە، ئەو کرێکارانە پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
