کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی

ڕۆژی ڕابردوو، “مۆنا دەباغ“، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، پاش ئامادەبوون لە یەکێک لە لقەکانی دادگای سنە، دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی بەشی ژنانی گرتووخانەی سنە کرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٩ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەک لە لایەن لقی یەکەمی دادگای سنەوە، بە تۆمەتی “چالاکیی پڕوپاگەندەیی بۆ وڵاتانی دژبەری ڕژێم” سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.