بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سەعید ئیجادی“، هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمەوە سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم هاووڵاتییە یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا بووە و دادگای شاری قەزوین لە دۆسیەیەکدا بە ناوی “لاوانی شۆڕشگێڕی قەزوین“، ناوبراوی بە تۆمەتەکانی “تێکدانی سامانی گشتی“، “ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕژێم” و “تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە سەرجەم ٢١ ساڵ بەندکردن مەحکووم کردووە. هەروەها ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە چالاکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چوونەدەرەوە لە وڵات بێبەش کراوە.
